بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد هەرکی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی "المعلومە" ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەدا لە چاو خولەکانی پێشوو کە ٢٢ کورسیی لە پەرلەمانی کوردستاندا بووە، کورسییەکی زیاتر بەدەست دێنێت
وتیشی: ئەم پێشبینییە بە پشتبەستن بە چەند هۆکاری واقیعگەرانە و لەوان سیستەمی نوێی هەڵبژاردن و هەروەها چاودێریی ڕاستوخۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
ئەندامی یەکێتی نیشتمانی ڕاشیگەیاند: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنە پارێزگاییەکانی نەینوا، کەرکووک و دیالە نیشانی دا کە یەکێتی کەلێنی گەورەی نێوان خۆی پارتی لە ڕێگەی مسۆگەرکردنی کورسیی زیاتر لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستان، کەم دەکاتەوە.
Your Comment