AP ١٤٠٣ خەرمانان ٥ ٢١:٣٤

لە دیداری سەرۆک وەزیرانی قەتەر؛

پێداگریی پزشکیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی ئێران و قەتەر

پێداگریی پزشکیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی ئێران و قەتەر

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری محەمەد ئالی سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر وێرای نرخاندنی ئاستی پێوەندییە سیاسییەکانی دوو وڵات، جەختی لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو پێوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ دووشەممە ٥ی خەرمانان لە دیداری شێخ محەمەد ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، هەوڵەکانی وڵاتی قەتەر بۆ ئاگربەس لە غەزەی بە هەنگاوێکی بەپیز بۆ وەستاندنی جەنایەتکاریی ڕژیمی زایۆنی زانی و وتی: بەداخەوە وڵاتانی پاگەندەکاری مافی مرۆڤ، ئەوڕۆکە نە تەنیا لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە بێدەنگن، بگرە پاڵپشتیی جەنایەت و ژینۆسایدەکانی ئەو ڕژیمە دەکەن.

پزشکیان هەروەها هیوای خواست کە وڵاتانی ئیسلامی و هەموو ئەو وڵاتانەی خۆیان بە پابەندی چوارچێوە و یاساگەلی نێودەوڵەتی دەزانن، لە پەنای یەکتری و لە هەنگاوێکی هاوبەشدا هەوڵی وەستاندنی جەنایەت و ڕەشکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بدەن.

سەرۆک وەزیرانی قەتەریش وێرای سەڵماندنی ئەو هەڵوێستە و پێداگریی وڵاتەکەی بۆ وەستاندنی شەڕ و جەنایەت لە غەزە، جەختی لە پێوەندیی برایانە و ستراتژیکیی نێوان دوو وڵات کرد و ڕایگەیاند: ئێمەش لامان وایە ئاستی پێوەندی و هاوکارییەکان بەزەندەی چاوەروانکراو نەگەیشتووە و پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت.

News ID 51398

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha