ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ئەربەعین عاشقانی ئیمام حسێن لە سەرتاسەری ئێران کە لە بەشداری لە کەربەلا بەجێماون بە ئامادەبوون لە پیاسەی ئەربەعین عەشقی خۆیان بە گەورەی شەهیدان نیشان دا.
لە ڕۆژانی ڕابردوو ناوەندەکانی ئەربەعین لە هەموو پارێزگاکان هەوڵی پێویستیان بۆ بەڕێوەبردنی پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین ئەنجام داوە و لە درێژایی ڕێگای پیاسەش خێوەتەکان بۆ خزمەتگوزاری و میوانداری لە خەڵک کراوەتەوە.
پارێزگاری تاران لە بەجێماوانی ئەربەعین
وێنەگەلێک لە بەشداری عەلیڕەزا فەخاری، پارێزگاری تاران لە پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە باشووری پێتەخت دەبینرێت.
پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە کرماشان
پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە کرماشان لە ڕێگای مەیدانی ئازادی تا مەزارگەی شەهیدان بەڕێوە چوو.
پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە دیواندەرە
ڕێوڕەسمی پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە شاری دیواندەرە بە بەشداری خەڵک بەڕێوە چوو.
بەشداری بەربڵاوی ئیسفەهانییەکان لە کۆبوونەوەی بەجێماوانی ئەربەعین
خەڵکی ئیسفەهان لە کۆبوونەوەی بەجێماوانهی ئەربەعین بەشداری بەربڵاویان کرد.
پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە زاهیدان
هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران و لە چەند کاتژمێرپێشەوە و دوای خوێندنی نوێژ و بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی تەرمی ستوانی یەکەم حسێن عەلی پیری پیاسەی ڕێپێوانی بەجێماوانی ئەربەعین لە مەیدانی ئیمام حسێن و مەزارگەی شەهیدانی زاهیدانەوە بەرەو مزگەوتی ئەبووزەی غەفاری لە پلەی گەرمای 40 دەرەجە دەستی پێکرد.
بەڕێوەچوونی پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە نەغەدە
هاوکات لەگەڵ ئەربەعینی حسێنی ڕێوڕەسمی پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە شاری نەغەدە بەڕێوە چوو.
پیاسە بەجێماوانی ئەربەعین لە بانە
پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە کوردستان دەستی پێکرد
ڕێوڕەسمی پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لە شارەکانی کوردستانیش دەستی پێکرد و لە شارە جیاجیاکانی ئەو پارێزگایە خەریکە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment