ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەنیا حەوت ڕۆژ ماوەتە ئەربەعین و هاتوچۆ و ویستی زیارەتکاران بۆ سەفەر بۆ کەربەلا زیاتر دەبێتەوە.
ئەربەعین وەبیرهێنەوەی گریانگەلێکە کە بە گیان کڕدراوە و ئەمڕۆ و هەموو ساڵێک ئەو خەمە عاشقان و دڵدارانی حسێنی لە ڕۆژی بیستی سەفەر لە دەور یەکتر کۆ دەکاتەوە تا تازیەباری سەرۆکەکەیان بگێڕن.
بەشداری بەربڵاوی زیارەتکارانی ئێرانی نمانەیەکی دیکە دەداتە تازیەبارییەکان، ئەوەی کە هەموو ساڵێک ملیۆنان کەس بە عەشقی ئیمام حسێنەوە دەچنە کەربەلا.
کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵە میوانداری میوانانی ئیمام حسێنە و زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە دەچنە کەربەلا و ئەم ڕۆژانەی دوایی بەشداری و هاتوچۆی زیارەتکاران زیاتر بووەتەوە.
سنووری باشماخ و مەریوان لە شارە حەماسەسازەکانی شەڕی سەپێندراو بوو کە ئەمڕۆ بە کردنەوەی باوەشی خۆی بەڕووی میوانانی ئیمام حسێن ئەرکی خۆی بەتواوەتی بە ڕووی عاشقان جێبەجێ کردووە.
ئەو زیارەتکارانەی کە سەفەر لە سنووری باشماخیان هەڵبژاردووە، جگە لە ئەزموونی مەعنەوی کە لە سەفەر بۆ کوردستان دەیکەن لە تایبەتمەندییەکانی میوانداری فەرهەنگیی کوردستانییەکانیش بەهرە دەبەن.
باشماخ باشترین کەشەوای هەیە بۆ زیارەتکاران
یەکێک لە خانمە زیارەتکارگەلێک کە لە سنووری باشماخەوە دەچنە کەربەلا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، ڕایگەیاند: سنووری باشماخ یەکێک لە باشترین کەشوهەوای هەیە کە ئەمساڵ بۆ دووهم ەساڵی بەردەوامە لە ئەو سنوورەوە دەچنە عێراق.
ناوبراو کە لە خۆراسانی باکوورییەوە دەچێتە کەربەلا، زیادی کرد: عەشق بە ئیمام حسێن ماندوویەتی و دووری ناناسێت و هەموو ساڵێک بە عەشقەوە دەچمە کەربەلا و ئەمساڵیش وەکوو ساڵی رابردوو لە سنووری باشماخەوە دەڕۆم چونکوو میوانداری کوردەکان لە موکبەکانی سنووری باشماخ و سروشتی دڵڕفێنی ئەو ڕێگایە ماندوویەتی ڕێگاکە کەم دەکاتەوە.
ناوبراو کە لەگەڵ منداڵەکانی خۆی هاتبووە ئەو سنوورە زیادی کررد: تا کاتێک کە بتوانم هەموو ساڵێک لە ئەربەعین بەشداری دەکەم و هیوادارم دیسانەوە لە ساڵانی داهاتوو لە ئەو سنوورەوە بپەڕمەوە.
جوانییەکانی ڕێگای مەریوان ڕێگای دوور و درێژی زیارەتکارانی هەموار دەکاتەوە
تازەلاوی تەبرێزی کە لەگەڵ باوکی دەچووە کەربەلا وتی: ئەمساڵ بە پێی ئەو تاریفەی کە لە سنووری باشماخ بیستبووم داوام لە باوکم کرد کە ئەو سنوورە بۆ چوون بۆ کەربەلا هەڵببژێرین و بە ئەو جوانیەی کە لە جادەی مەریوان و هەوای فێنکیەوە بینیم ، خۆشحاڵم لە هەڵبژاردنی ئەو ڕێگایە.
دوو هاوڕێی بەساڵاچوو کە لە تارانەوە هاتبوون، سەبارەت بە هاتنیان بۆ کوردستان و هەڵبژاردنی ئەو سنوورە بۆ چوون بۆ کەربەلا وتیان بە دوودڵیەوە بڕیارمان دا بۆ هەڵبژاردنی ئەو سنوورە بەڵام میوانداری و پێشوازی باشی موکبەکان، کەشوهەوای فێنک و ڕێگای جوان و سەرسەوز خۆشحاڵمانی کرد کە توانیمان باشترین سنووری هەڵببژێرین.
خۆڕایی بوونی هاتوچۆ لە باشماخەوە بۆ سلێمان بەرنامەیەکی باش بۆ پەڕینەوەی زیارەتکارانە
یەکێکی تر لە زیارەتکاران کە لەگەڵ بنەماڵەکەی دەچووە کەربەلا وتی: جگە لە سروشت و هەوای باش، بیستمان کە هاتوچۆ لە سەر سنوورەوە تا سلێمانی خۆڕاییە و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە بژاردەی ئێمە سنووری باشـاخ بێت چونکوو ئەوە نیشانی دەدات بەرپرسان بۆ ئاسانکاری زیارەتکاران بەرنامەڕێزیان کردووە.
ناوبراو وتیشی: ئەربەعین نمانەی هاودڵی و دۆستایەتییە و ئەمڕۆ دەیبینین ئەوەی کە ناتوانێت لە پیاسەی ئەربەعین بەشداری بکات بە ئامادەبوون لە سنوورەکان خزمەتی زیارەتکاران دەکات و ئەوە جوانییەکانی ئەو سەفەرە دوو ئەوەندە دەکاتەوە.
پیاسەی ئەربەعین و ئەو بەستێنەی کە خۆش کراوە تا حەشیمەتێکی زۆر لەە عاشقانی ئیمام حسێن بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی تازیەباری شەهیدانی کەربەلا بچنە ئەوێ، نە کورد دەناسێت نە فارس و نە تورک و نە بەلووچ، هەموو و هەر یەکە بە شێوەیەک لە ئەو ڕێگایەدا عاشقی دەکات.
Your Comment