AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٧ ٠٩:٤٢

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری تەمرچینەوە بۆ هەولێر 40 هەزار کەسی تێپەڕاند

هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری تەمرچینەوە بۆ هەولێر 40 هەزار کەسی تێپەڕاند

10 ڕۆژی ماوەتە ئەربەعین و پەڕینەوەی زیارەتکارانی ئێرانی و دەرەکی لە سنووری تەمرچینەوە زیادی کردووە و تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار زیارەتکار لە ئەو سنوورەوە چوونەتە کەربەلا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنووری تەمرچین ئەمساڵ بۆ سێهەم جار وەکوو یەکێک لە 6 سنوورێک کە زیارەتکاری لێوە تێدەپەڕێت، چالاکی دەکات.

کردنەوەی 63 موکب، ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران، کەشوهەوای گونجاو، نزیک بوون بە کەربەلایە.

هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری تەمرچینەوە بۆ هەولێر 40 هەزار کەسی تێپەڕاند

نزیک بوون بە کەربەلا و کەشوهەوای باش لە پاڵ خزمەتی گونجاو بە زیارەتکاران، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو خاڵە سنوورییە نەک بۆ زیارەتکارانی باکوور و باکووری ڕۆژاوای ئێران لەبار بێت، بەڵکوو لە لایەن زیارەتکارانی کۆماری ئازەربایجان و تورکیاشەوە پێشوازی لێکراوە.

40 هەزار زیارەتکار لە سنووری تەمرچینەوە پەڕیوەنەتەوە

بەرپرسی گشتی ڕێگاوبانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ئاماژە بە ئەوەی کە بە نزیکتر بوونەوە بە ڕۆژانی ئەربەعین، خەڵکی زیاتر لە ئەو سنوورە ئامادە دەبن، زیادی کرد: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6 هەزار و 432 زیارەتکاری ئێرانی و دەرەکی لە سنووری تەمرچنەوە پەڕیونەتەوە و ئەو ئامارە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا 16 زیادی کردووە.

ئیرەج دەست نشان وتیشی: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا بە گشتی دوو هەزار و 25 موسافری ئێرانی و دەرەکی هاتوونەتە نێو ئێرانەوە کە ئەوە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا 5 زیادی کردووە و هەروەها لە ئەو ماوەیەدا چوار هەزار و 407 کەسیش لە ئێران چوونەتە دەرەوە.

هەروەها بەرپرسی گشتی ڕێگاوبانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕاشیگەیاند کە لە باری دابینی ئۆتۆمبێلی پێویست بۆ هاتوچۆ هیچ کێشەیەک نەبووە.

هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری تەمرچینەوە بۆ هەولێر 40 هەزار کەسی تێپەڕاند

پاسی خۆڕایی بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران لە ورمێیەوە بۆ تەمرچین ڕێکخراوە

ناوبراو وتیشی: ڕۆژانە چوار ئۆتۆمبێلی دەرەوەی شار ، زیارەتکارانی ئەربەعین بەخۆڕایی لە ورمێیەوە دەگەیێنێتە سنووری تەمرچین کە ئەوە تا کۆتایی خەرمانان درێژەی دەبێت.

ئاسایشی زیارەتکاران بەتواوەتی دابین دەکرێت

فەرماندەی سنوورەوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ئێستا زیارەتکارانی دەرەکی و ئێرانی بە ئەوپەڕی ئاسایشەوە لە سنووری تەمرچین دەپەڕنەوە و ئەو ئەرکە لە ئەستۆی پارێزگایە و لە ئەو بارەوە هیچ کێشەیەک بوونی نییە.

فەرماندەی سنوورەوانی ئەو پارێزگایە وتیشی: لە درێژەی دابینی ئاسایش و پاراستنی حورمەتی زیارەتکاران، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بەرپرسانی عێڕاقی بەڕێوە برد کە بۆ ئاسانکاری هاتوچۆ و دابینی ئاسایشی زیارەتکاران لە لایەن عێراقەوە هەوڵ پێویست بدرێت.

هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری تەمرچینەوە بۆ هەولێر 40 هەزار کەسی تێپەڕاند

کردنەوەی موکبی کتێبخانەی حسێنی لە سنووری تەمرچین

کومبی ئیدارەی گشت یکتێبخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەژێرناوی کتێبخانەی حسێنی و بە دروشمی "کتێبخانەی ئازادەکان، حسێن " لە سنووری تەمرچین بۆ سێهەم ساڵی بەردەوام کراوەتەوە.

لە ئەو موکبە کە لە 25 ی گەلاوێژەوە تا 4 ی خەرمانان بە مەبەستی گەرز ڕاگرتن و پەرەپێدان بە ڕێوڕەسمی گەورەی پیاسەی ئەربەعین، خزمەتگوزاری فەرهەنگی، سەرەنج بە پێداویستی خوێندنەوەی زیارەتکاران و بەدی هاتنی شوور و شعووری حسێنی کراوەتەوە، بەرنامەی فەرهەنگی و کتێب لەسەر بابەتی ئەهلی بەیت و بەتایبەتی ئیمام حسێن خزمەتگوزاری دەکرێت.

News ID 51275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha