لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری مێهر، حەمیدڕەزا کەرمی وتی: ئێوارەی یەکشەممە بە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی سروشتی لە چێشتخانەی ماڵێکەوە بۆ ناو هەموو ماڵەکە ، خانوویەکی نیشتەجێبوون تەقیەوە و بە تەواوی وێران بوو، دوای ئەوەش چەندین خانووی نزیکی ئەو ماڵەش وێران بوون و بەشێکیشیان زیانیان بەرکەوت.
ناوبراو بە ئاماژە بە کوژراو و بریندارەکانی ئەم ڕووداوە دەشڵێت: تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان گەیشتووەتە هەشت کەس.
قایمقامی شاری ئیسلام ئاباد غەرب وتی: لە کاتی لابردنی پاشماوە و داروپەردووی باڵەخانەکە، کەسێک بە سەلامەتی لە ژێر داروپەردوو دەرهێنرا و بۆ پشکنینی تەواوەتی تەندروستی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەبارەت بە هۆکاری ئەم ڕووداوە، کەرەمی وتی: هیچ وردەکارییەک لەبەردەستدا نییە جگە لەوەی گازی چێشتخانە بەر بووە و دەبێت چاوەڕێی بۆچوونی پسپۆڕان بین.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی لابردنی پاشماوەکان هێشتا بەردەوامە، وتی: پێویستە خەڵک لە ڕێگەی میدیای فەرمیەوە هەواڵە دروستەکان وەربگرن.
Your Comment