ئاژانسی هەواڵی مێهر ، دارولحیفزی ئیمام جەزەری سنە ئەمڕۆکە یەکێک لە ناوەندە پسپۆڕییەکانی لەبەرکردنی قورئان لە پارێزگای کوردستانە کە عاشقانی قورئانی زۆری پەروەردە کردووە.
سەعدی خانی خوێندکاری کارناسی باڵای حەسێبداری زانکۆی کوردستان و ئەندازیاری مادەکانی زانکۆی بووعەلی سینا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: لەم دواییەدا ڕێگا و شێوەی ژیانی لە ڕێگای قورئان دۆزیوەتەوە و دەستی کردووە بە لەبەرکردنی قورئان .
ناوبراو وتی: من لە شاری دیواندەرە بووم بەڵام بەداخەوە هیچ جێگایەک بۆ لەبەرکردنی قورئان نەبوو و خودا پشتیوانیم بوو و ئێستا لە سنە خەریکی لەبەرکردنی قورئان بە شێوەی لێزانیم.
لاوان تەجا تەمەن 13 ساڵ خەڵکی مەریوان یەکێکی دیکە لە هۆگرانی لەبەرکردنی قورئانە کە لە دارولحیفزی شارۆچکەی پەردیسی سنە خەریکی لەبەر کردنی قورئانە و تا ئیستا 20 جوزئی لەبەر کردووە.
هەروەها دیار ئەحمەدی تەمەن 13 خەڵکی شاری دێولانە کە تا ئێستا توانیویە 8 جوزء لەبەر بکات.
لە ئەو ناوەندە لێزانیە شەوانەڕۆژیە کە لە شارۆچکەی پەردیسی سنە هەڵکەوتووە، 30 کەس بە شێوەی شەوانەڕۆژ خەریکی پەروەردە کردن و لەبەرکردنی قورئانن و ڕۆژانەش ژمارەی ئەو کەسانە دەگاتە 150 کەس.
Your Comment