AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٧ ١٥:١٠

به هەوڵی کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی؛

وەرگێڕانی سەد غەزەلی دیوانی حافز بە زمانی کوردی لێک درایەوە

وەرگێڕانی سەد غەزەلی دیوانی حافز بە زمانی کوردی لێک درایەوە

کۆبوونەوەی لێکدانەوەی کتێبی "شەونم" بەرهەمی مامۆپستا عەباس حەقیقی" بە هەوڵی کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی لە بووکان بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم کۆبوونەوەی لێکدانەوەی غەزەلەکانی حافزی شیرازی و وەرگێڕانەکەی لەلایەن عەباس حەقیقییەوە کە بە زمانی کوردی وەریگێڕاوەتەوە، بە بەشداری کۆمەڵێک لە نووسران، شاعێران، وەرگێڕان و هۆگرانی شێعر و ئەدەب لە کتێبخانەی مەستوورە کوردستان لە بووکان بەڕێوە چوو.

لە ئەو کۆبوونەوە، ئەمیر حەقیقی وەرگێڕ و نەوەی عەباس حەقیقی ئاماژەی دایە سەر فەلسەفەی وەرگێڕانی دیوانی حافز و وتی: لەسەر پێشنیاری بڵاوگەی پەدیدەی تاران بۆ چاپی کتێبێک لەژێرناوی حافزی سی زمانە، داوا لە مامۆستا عەباس حەقیقی کرا تا سی غەزەلی حافز وەبربگێڕێتەوە بۆ سەر زمانی کوردی و دوای ئەوە مامۆستا بە حەزی خۆی سەد غەزەلی وەرگێڕایەوە بۆ سەر زمانی کوردی.

News ID 51045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha