AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣ ١٤:٠٢

وەزیری ئیتلاعات ڕایگەیاند:

دوو کەس لە ڕێبەرانی داعش لە ئێران دەستبەسەر کران

دوو کەس لە ڕێبەرانی داعش لە ئێران دەستبەسەر کران

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: لە ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی ٢٠ کەس کە بەزۆری شارۆمەندی وڵاتانی دیکەبوون و بە نایاسایی هاتبوونە وڵات، دەستبەسەر کران کە دوو کەسیشیان سەرکردەی گرووپەکانی داعش و تەکفیری بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان، ڕاپۆرتێکی لە کارەکانی ئەم وەزارەتە دا.

جەختی لەوە کردووەتەوە: لەم دواییانەدا ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی 20 کەس کە بەزۆری کەسانێک بوون بێ مۆڵەت هاتبوون و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە بوون دەستبەسەر کران.

ڕاشیگەیاند کە دوو کەسیان سەرکردەی گرووپەکانی داعش و تەکفیری بوون.

News ID 51001

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha