AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢١ ١٣:١٠

ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی ڕایگەیاند::

هێزەکانی تورکیا لە درێژەی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، گەییشتنە دەڤەری هەولێر

هێزەکانی تورکیا لە درێژەی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، گەییشتنە دەڤەری هەولێر

شێرزاد سەمەد ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، بە پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی گەییشتنی هێزەکانی تورکیا بۆ دەڤەری هەولێر، نیسبەت بە دووپات کردنەوەی سیناریۆی هێرشی تورکیا بۆ سووریا لە خاکی هەرێم، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێرزاد سەمەد، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی وتی: هێزەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی خۆی لە هەرێمی کوردستان نوچەیەکی بەربڵاو لە خاکی عێڕاقی داگیر کردووە و کۆنترۆڵی سەربازی ناوچەی عمادیە لە پارێزگای دهۆکی بەدەستەوەیە و گەییشتووەتە دەڤەری هەولێریش.

شێرزاد سەمەد بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا گەییشتوونەتە ناوچەی بارزان واتا شوێنی سەرەکی نیشتەجێ بوونی مەسعوود بارزانی، وتی:لە پێشڕەوی هێزەکانی تورکیا لە چەندین ناوچە لە هەرێم، ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو ڕووی داوە و خەساری زۆر بەر هاووڵاتیان کەوتووەتە.

ناوبراو وتیشی: ئەرتەشی تورکیا هەر ئەو کردەوە کە لە سووریا نواندوویە، لە سێبەری بێدەنگی بەغدا و هەولێر لە هەرێمیش دووپاتی دەکاتەوە و سەروەریی عێڕاق پێشێل دەکات.

News ID 50877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha