AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٧ ١٤:٤٢

بڕی 367 ملیار تمەن پڕۆژەی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە

بڕی 367 ملیار تمەن پڕۆژەی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: لە هەفتەی جەهادی کشتوکاڵدا، 77 پڕۆژە لە بەشە جیاجیاکانی کشتوکاڵ بە سەرمایەدانەری 367 ملیار و 500 ملیۆن تمەن لە پارێزگا دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: پلانی زۆر باشمان داڕشتووە بۆ پەرەدان بە کەرتی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان.

پەیمان ئەسکەندەری ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژەگەلە بریتیە لە 50 پڕۆژە لە کەرتی ئاو و خاک، 11 پڕۆژە لە کەرتی پیشەی کشتوکاڵ، 5 پڕۆژە لە کەرتی باخەوانی و گوڵخانە، 4 پڕۆژە لە کەرتی پەلەوەر، 2 پڕۆژە لە کەرتی شیلات و کێڵگەی ماسی، 4 پڕۆژە لە کەرتی سەرچاوە سروشتیەکان و یەک پڕۆژە لە کەرتی ئاژەڵ.

News ID 50586

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha