AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٩ ١٢:٥٤

دوای کۆبوونەوەی هەولێر بڕیار درا؛

سێهەمین کۆبوونەوە پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستان لە ئێران بەڕێوەدەچێت

سێهەمین کۆبوونەوە پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستان لە ئێران بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سێیەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستان ساڵی داهاتوو لە یەکێک لە پارێزگاکانی کرماشان یان کوردستان بەڕێوەبچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی دووەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، بە ئامادەبوونی پارێزگارانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و کوردستان، کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی باڵای ئابووری ئەم سێ پارێزگایە، لە هەولێر بەڕێوەچوو.

وا بڕیاردرا کە سێیەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی هەر دوولا ساڵی داهاتوو لە یەکێک لە پارێزگاکانی کرماشان یان کوردستان بەڕێوەبچێت.

لە کۆتایی دووەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، محەمەد سادق موتەمەدیان ڕێککەوتنی کردنەوەی مەرزی نوێی کێلەشین-سەیدکانی ڕاگەیاند.

زیادیشی کرد: لەم کۆبوونەوەیەدا، بڕیار درا وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان عێراق ڕێککەوتنی پێویست لەگەڵ بەغدا بکەن بەمەبەستی دامەزراندنی مەرزی کێلە شین – سیدکان و کردنی مەرزی کێلێ سەردەشت بە فەرمی.

هەروەها جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ترانزێت کرایەوە، لەوانە گواستنەوەی کاڵا و بار بە یەک لایەنی، و ئاماژەی بەوەدا: لەم دیدارەدا، بەهۆی ئەندامبوونی عێراق لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ترانزێتی "TIR"، داوای جێبەجێکردنی ئەو پەیماننامانە لەسەر سنوورەکان کراوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران .

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەروەها ئاماژەی بە هەماهەنگی ڕێکخستنی سنوورە هاوبەشەکانی نێوانیان کرد و زیادی کرد: بەهۆی پەرەپێدان و باشترکردنی ژێرخانی ڕێگاوبانەکانی بەرەو مەرزی تەمرچین، لەوانەش محەمەدیار بۆ نەقدە، نەقدە بۆ پیرانشار و پیرانشار بۆ تەمرچین، وا پێشبینی دەکرا کە هەرێمی کوردستانی گرنگی بە پەرەپێدانی ڕێڕەوی ترانزێتی حاج عمران بدات بۆ هەولێر.

News ID 50491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha