AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٣ ١١:٥٣

لە ڕۆژی چوارەم دا؛

ناو نووسی کەسایەتییە سیاسییە بەناوبانگەکانی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

ناو نووسی کەسایەتییە سیاسییە بەناوبانگەکانی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووا ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و سەربازی ناسراوی ئێران خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ناو نووسیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ١٣ی جۆزەردان لە چوارەمین ڕۆژی ناو تۆمارکردنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەرگای بارەگای هەڵبژاردنەکانی وڵات کرایەوە و ناو تۆمارکردن تا کاتژمێر ٦:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەردەوامە.

تۆمارکردنی کاندیدەکانی خولی ١٤ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارەمین ڕۆژی وادەی دیاری کراودا، به هاتنی چەند کەسی سیاسی ناودار درێژەی هەیە.

ئەمڕۆ مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران یەکێک بوو لەو کەسانەی ناوی نووسی.

ڕۆژانی ڕابردوو عەلی لاریجانی، سەعید جەلیلی، عەبدولناسر هێممەتی، وەحید حەقانیان، عارف و زاکانی و چندین نوێنەری پێشووی مەجلیس ناویان نووسیوه. ناو تۆمار کردن سبەینێ دووشەمەش کۆتایی دێت.

News ID 50432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha