بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە میانەی دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا و شاندی یاوەری جەختیان لە چەند بابەتی گرینگ کردەوە.
ڕێبەری وتیان: خۆڕاگریی شوناسی ناوازەی سووریایە و پێگەی تایبەتی سوریا لە ناوچەکەشدا دەگەرێتەوە بۆ ئەم ناسنامەیە و ئەم تایبەتمەندییە گرنگە دەبێت بپارێزرێت بۆ ئەوەی بمێنێتەوە.
ڕێبەری ئێران بە دەسخۆشی لە هاتنی بەشار ئەسەد بۆ تاران بە مەبەستی دەربڕینی سەرەخۆشی بە گەلی ئێران، ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی بەرچاوی بەڕێز ڕەئیسی لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئێران و سووریا و زیادی کرد: بەڕێز ئەمیرعەبدوڵڵاهیانیش لە ئەو بارەوە روانگەی تایبەتی هەبوو.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، پێوەندی ئێران و سووریای لەبەر ئەوەی کە دوو وڵاتەکە ئەرکانەکانی بەرخۆدانن، گرینگ وەسف کرد و وتی: شوناسی ناوازەی سووریا کە هەمان بەرخۆدانە لە سەردەمی خوالێخۆشبوو حافز ئەسەدەوە و بە دامەزرانی بەرەی بەرخۆدان و خۆڕاگری پێک هات و ئەو شوناسە بەردەوام یارمەتیدەری یەکگرتوویی گەلی سووریا بووە.
ناوبراو بە جەخت لەسەر پاراستنی ئەو شوناسە وتی: ڕۆژاواییەکان و شوێن کەوتەکانی لە ناوچەکە دەیانەویست بە شەڕێک کە لە دژی سووریا خستوویانەتە ڕێ، سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتە بڕووخێنن و سووریا لە هاوکێشەکانی ناوچەکە وەلابنێن بەڵام نەیانتوانی و ئێستا دەیانەوێت بە شێوەی دیکە و لەوانە بەڵێنگەلێک کە هیچکات کردەیی ناکەنەوە، سووریا لە هاوکێشەکانی ناوچەکە وەلابنێن.
ڕێبەری ئێران بە دەسخۆشی لە خۆڕاگری قایمی بەشار ئەسەد جەختی کرد: هەمووان ئەبێ خاڵی بەهێزی سووریا واتا بەرخۆدانیان لە بەرچاو ببێت .
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی دایە سەر گوشاری سیاسی و ئابووری ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر ئێران و سووریا و وتی: ئەبێ بە بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری و ڕێکوپێک کردنیان، لە ئەو دۆخە بپەڕینەوە.
هەروەها بە ئاماژە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕەئیسی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی ئێران و سووریا لە بواری جیاواز، وتی: ئێستاش بەڕێز موخبێر، هەمان ڕوانگە درێژە دەدات و هیوادارین هەموو کاروبارەکان بە باشترین شێوە بچێتە پێشەوە.
ناوبراو وتیشی کە هەندێک وڵاتانی ناوچەکە هەمبەر پرسی فەلەستین کەمتەرخەمن بەڵام هەندێک وڵات باش کردەوەیان نواند.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ڕوانگەی ئێران بە داهاتوو، ئەرێنی و ڕوونە، وتی: هیوادارین هەمووان بتوانن ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و داهاتوو ڕوونە.
بەشار ئەسەد: تێچووی بەرخۆدان کەمتر لە تێچووی سازانە
لە ئەو دیدارەدا بەشار ئەسەد بە دەربڕینی سەرەخۆشی بە ڕێبەری ئێران و گەل و حکومەتەکەی، وتی: پێوەندی ئێران و سووریا پێوەندییەکی ستراتیژیکە کە لە ژیر چاوەدێری و ڕێنوێنی جەنابتان دەچێتە پێشەوە و لە سەرووی ئەو ڕێنوێنیانەوە بەڕێز ڕەئیسی و ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بوون.
سەرۆک کۆماری سووریا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هەڵوێستی ئێمە بەردەوام ئەوە بووە کە هەر جۆرە کشانەوەیەک لە بەرانبەر ڕۆژاوا دەبێتە هۆی هاتنە پێشەوەی ئەوان، جەختی کرد: من چەند ساڵ لەمەوپێش ڕامگەیاند کە تێچووی بەرخۆدان کەمتر لە تێچووی سازانە و ئەو بابەتە ئێستا بۆ خەڵکی سووریا زۆر روونە و پرسەکانی ئەم دواییەی غەزە و سەرکەوتنەکانی بەرخۆدانیش ئەو بابەتە بۆ خەڵکی ناوچەکە سەلماندی کە بەرخۆدان بنەمایە.
بەشار ئەسەد بە دەسخۆشی لە ڕێبەری ئێران بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان، وتی: قسەکانی ئێوە خاڵی گرینگی هەبوو بەڵام ئەو خاڵە بۆ من گرینگە ئەو بابەتە بوو کە ئێمە ئەگەر بکشێینەوە ئەوان دێنە پێشەوە و لە ئەو بابەتەدا هیچ گومانێک نییە.
Your Comment