بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد كازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لە بارەی رێككەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و چەككردنی گرووپە کوردە دژبەرەکانی ئێران رایگەیاند: دۆسیەی گواستنەوەی هێزە دژبەرەکان بەشێوەیەكی باش دەڕوات و بۆ ئەو مەبەستەش سێ كەمپ دیاریكراوە، كە سیانیان لە هەولێرە و یەكێكیشیان لەسلێمانیە.
ئاشكراشیكردوە، لە سلێمانی هێزەكان كۆدەكرێنەوە و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەمارۆدانیان دیوارێك دروستدەكات.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق، دەشڵێت: هێزە دژبەرەکان لەچەكی نیچمە قورس داماڵراون، بەڵام بۆ چەكی سوك دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت كە زۆرینەی خەڵكی عێراق لەماڵەكانیان چەكی كڵاشینكۆف و ئاگرینیان هەیە، بەڵام رێگە پێدراو نیە ئەو هێزانە خاوەنی ئەو جۆرە چەکانەشبن.
Your Comment