AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٣ ٢٢:٤٥

ئێن ئارتی:

پارتی و یەکێتی داهاتی ناوخۆی هەرێم دەخۆن و باجەکەی خەڵک ئەیدات

پارتی و یەکێتی داهاتی ناوخۆی هەرێم دەخۆن و باجەکەی خەڵک ئەیدات

داهاتى ناوخۆ؛ بەربەستە سەرەکییەکەى دواکەوتنى مووچەیە و حکوومەتى هەرێمی کوردستان رادەستى ناکات، بەغداش ناردنى مووچەى راگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێن ئار تی نووسی: داهاتی ناوخۆ پارتى و یەکێتى بە کاشى دەیخەنە گیرفانى خۆیانەوە و باجەکەشى مووچەخۆران و خەڵک دەیدەن.

حکومەتى هەرێمی کوردستان لە ماوەى رابردوودا داهاتى مانگێکى ناوخۆى بە ٤٤٧ ملیار دینار هەژمار کردووە، بەڵام ئێستا ئامادە نیە ئەو پارەیە رادەستى بەغدا بکات و ئەوەش هۆکارى نەناردنى پارەى مووچەی مووچەخۆرانە.

بەپێى زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەغدا گومانى هەیە هەرێم نەناردنى داهاتى ناوخۆ بکاتە ئەمرى واقیع و پابەندى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى نەبێت. هەرێم تەنها ئاماژەى بە داهاتى ناوخۆ کردووە و هیچ ئاماژەیەکى بە داهاتى نەوتى ئاودیوکرا نەکردووە کە مانگانە دەوترێت داهاتەکەى زیاترە لە ٣٥٠ ملیار دینار و ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت.

هاوکات، مۆفەق حسێن پەرلەمانتارى نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان داهاتی مانگانەی زیاتر لە یەک ترلیۆنێک و ٥٧٠ ملیار دینارە و حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئاسانی دەتوانێت مووچەی پێ دابەش بکات.

News ID 50148

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha