AP ١٤٠٣ گوڵان ١٤ ١٩:٥٨

کەنعانی:

پەردە لە سەر درۆی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین لادراوە

پەردە لە سەر درۆی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین لادراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەردەی درۆینە لەسەر ڕووخساری پاگەندەکارانی درۆینەی دروشمی ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ لابراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی: کردەوەی بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا لە شێواندنی واقیع و وەسفکردنی تووڕەیی ڕاستەقینە و ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران و مامۆستایان وەک دژە جوولەکەگەرایی، بە مەبەستی پاساوهێنانەوە و بەکارهێنانی ئامرازەکان سەرکوتی توندوتیژ بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکان و کۆبوونەوەی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە ناشیرینی کارەکانیان کەم ناکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەشێکی بەرچاو لە جوولەکەکان لەوان خوێندکارە جوولەکەکان بێزاری خۆیان لە تاوانە ڕقاویەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانی شەرمەزارانەی حکومەتی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.

کەنعانی جەختی لەوەش کردەوە: پەردەی درۆینە لەسەر ڕوخساری پاگەندەکارە درۆینەکانی دروشمی ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ لابراوە.

News ID 50035

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha