بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند کە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا تا ئێستا ١٧٠٠ خوێندکاریان لە کاتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کردووە.
ناڕەزایەتی خوێندکاران لە ئەمریکا دوو هەفتە لەمەوبەر لە زانکۆ جۆربەجۆرەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە دەستی پێکرد .
سەرەڕای سەرکوتی قورسی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا، ئەم ناڕەزایەتیانە بەردەوامن و ئیلهامبەخش بوون ناڕەزایەتی خوێندکاران لە وڵاتانی تری جیهان.
Your Comment