AP ١٤٠٣ گوڵان ١٣ ٠٨:٠٤

مێهر لێکی دایەوە؛

بۆچی ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکان لە ئەمریکا هەر تەشەنە دەکات

بۆچی ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکان لە ئەمریکا هەر تەشەنە دەکات

ناڕەزایەتی دژە ئیسرائیلی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا کە لەگەڵ تێکهەڵچوونی توندوتیژانەی پۆلیس تێکەڵ بووە، خەریکە دەبێتە بزووتنەوەیەکی گشت گیر و پڕ لە هەرا لە زۆربەی لە وڵاتەکان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ناڕەزایەتی دژە ئیسرائیلی خوێندکاران کە لە زانکۆکانی ئەمریکاوە دەستی پێکردووە، خەیکە زانکۆکانی ئەرووپا و ئۆسترالیاش دەگرێتەوە.

هەڵسوکەی نامرۆڤانەی ئیسرائیلییەکان هەمبەر خەڵکی غەززە، ویژدانی هەموو خەڵکی جیهانی هێناوەتە ئێش تا جێگایەک کە سەرکوتی دەنگی ناڕازیان لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی لە دژی سیاسەتەکانی تێلاڤیڤ مومکین نییە.

زانکۆی کۆلۆمبیا کە پێشەنگی خۆپیشاندانەکان بوو، هەر ئەو زانکۆیەیە کە لە ساڵی 1960یش لە دژی شەڕی ڤیتنامیش هەستایەوە.

بە پێ نوێترین هەواڵەکان و بە پێ بەڵگەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەرکەوتووە کە ئەو وەزارەتخانە یارمەتی دارایی داوەتە ئیسرائیل و هەر ئەوەش بووەتە هۆی بزووتنەوەی خوێندکاری.

خوێندکارە ئەمریکییەکان ناڕەزایەتییەکانی خۆیان لەژێر ناوی دژە شەڕ دەناسێنن. ئەوان داوا لە زانکۆکان دەکەن کە سەرمایەدانەری داراییەکانی زانکۆ گەورەکان لە کۆمپانیاکانی چێ کردنی چەک بۆ پاڵپشتی لە ئیسرائیل ڕابگیردرێت و ئاگربڕ بکرێت لە غەززە.

ڕیشەی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل

بەشێکی گەورەی پاڵپشتی واشنتۆن لە تێلاڤیڤ بوونی لۆبی گەورەی جوولەکەکان بۆ پاڵپشتی لە ئیسرائیلە کە یارمەتیدەری بواری سەربازی، بەهێز کردنەوەی گومەزی ئاسنین، ناسینەوەی بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بووە.

بە وتەی موجتەبا سەمەدی لێکۆڵەری بواری فەرهەنگ و کۆمەڵگای ئەمریکی، ئێستا لە ئەمریکا هاتنی نەوەیەکی نوێ بە ئەزموونی جیاواز دەبینین.

News ID 50013

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha