AP ١٤٠٣ گوڵان ٩ ١٦:٢٩

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە :

دەنگی شکاندنی ئێسک و پروسکی زایۆنیزمی جیهانی دێت

دەنگی شکاندنی ئێسک و پروسکی  زایۆنیزمی جیهانی دێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: دەنگی شکاندنی ئێسک و پروسکی زایۆنیزمی جیهانی زیاتر لە جاران دەبیسترێت

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە سەرکوتکردنی خوێندکارە ئەمریکییەکان لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتە بەهۆی پاڵپشتیکردنی فەلەستین، لە هەژماری فەرمی خۆی لە بەرنامەی ئێکس نووسی: نەخێر بۆ داگیرکاری لە فەلەستین و نەخێر بۆ ژینۆساید لە کەرتی غەززە و هاوار بۆ ئازادی فەلەستین، ئەمڕۆ داواکارییەکی جیهانییە.

وتیشی: دەنگی شکاندنی ئێسک و پروسکی زایۆنیزمی جیهانی زیاتر لە جاران دەبیسترێت. بە سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا و ئەوروپادا، ناتوانرێت پێش بە داڕمانی پایە داڕزاوەکانی داگیرکاری لە فەلەستین بگیردرێت. هەرکەسێک لەبەردەمیدا بوەستێت، لەژێر داروپەردووی داڕمانی زایۆنیزمدا دەمێنێتەوە.

News ID 49972

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha