AP ١٤٠٣ گوڵان ٦ ١٩:٢٣

چاودێری سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ:

سووتاندنی نووسینگەی حزبە کوردییەکانی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ

سووتاندنی نووسینگەی حزبە کوردییەکانی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ

چاودێری سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵی سووتاندن و وێرانکردنی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی بە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەم دوو ڕەوتە سەرەکییەی کورد لە سووریا بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژە بە سووتاندنی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ، بە نیشانەی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەم دوو گرووپە سەرەکییە کوردە لە سووریا ناوبرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەی چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا، شەوی ڕابردوو کەسانی نەناسراو ئۆفیسی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریایان لە شاری حەسەکە ئاگریان تێبەردا و تێکیان دا.

لە هەمان کاتدا کەسانی دیکە ئاگریان لە ئۆفیسی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا لە نزیک شاری قامیشلۆ بەرداوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئەم هێرشانەی بۆ سەر بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بە نزیک لە پارتی دەسەڵاتدار لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا زانی و داوای لە ئیدارەی خۆسەری کورد کرد کۆتایی بەو کردەوانە بهێنێت.

News ID 49948

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha