AP ١٤٠٣ گوڵان ٢ ٠٩:١٦

گەنجێکی سنەیی 3 کەسی ڕزگار کرد و خۆی خنکا

گەنجێکی سنەیی 3 کەسی ڕزگار کرد و خۆی خنکا

ئارمان بەنەفشی گەنجی 32 ساڵانی کورد دوای ڕزگار کردنی 3 کەسی گیرخواردوو لەنێو بیرێکی ئاودا، بەداخەوە خۆی نوقم بوو و گیانی لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی 31 ی خاکەلێوە، کەسێکی خەڵکی خڵیچیانی سنە، دوای ئەوەی کە هاواری دراوسێ باخەکەیان دەبیسێت، بۆ یارمەتی دەچێتە هانایانەوە، دەبینێت کە 3 کەس کەوتوونەتە نێو بیرر ئاوەوە.

پێش ئەوەی کە هێزەکانی فریاکەوتن بگەنە ئەوێ، گەنجێک بە ناوی ئارمان بەنەفشی دەچێتە نێو بیرەکە و هەر سێ کەسەکە ڕزگار دەکات ، بەڵام بەداخەوە خۆی لەوێ گیر دەخوات و دەخنکێت.

کاتێک هێزەکانی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە، 3 کەسە ڕزگار کراوەکە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام کاتێک ئەو گەنجە لە نێو بیرەکە دەردەهێنن، دەبینن کە خنکاوە.

News Code 49894

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha