بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە و بەغدا دوای چەندین ساڵ بەرەو واژۆی یەکەم ڕێککەوتننامەی ستراتیژیک دەڕۆن.
یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا پێش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی داد و گەشە لە پەرلەمانی تورکیا هاوپەیوەند بە سەفەری ئەردۆغان بۆ عێراق کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە برد.
گولەر لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریزم درێژەی هەیە، ئێمە بەرنامەگەلێکمان ئامادە کردووە و درێژە دەدەینە چالاکی دژە تیرۆریستی خۆمان.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕۆژی دووشەممە ئەردۆگان دەچێتە بەغدا و بۆ یەکەم جار دوای چەندین ساڵ، ڕێککەوتننامەی ستراتیژیک لەگەڵ عێڕاق واژۆ دەکات.
Your Comment