AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٩ ١٢:٣٥

ئەمیر مووسەوی:

ئەگەر دوژمنان ببزوێت، بە جیهازاتی زیرەکتر دەیکەینە ئامانج

ئەگەر دوژمنان ببزوێت، بە جیهازاتی زیرەکتر دەیکەینە ئامانج

فەرماندەی گشتی ئەرتەش وتی: هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران، لەگەڵ وەڵامی قایم و پەشیمانکەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە و ئەگەر دوژمنان هەوڵێک بدەن بە جیهازاتی ڕووخێنەرتر وەڵام دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر عەبدولڕەحیم مووسەوی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران لە پەراوێزی ڕژەی 29 ی خاکەلێوە وتی: لە ئێستادا ئێمە لە حاڵەتی ئامادەیی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئاژاوەکانین و ئەوەی کە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ئێران نمایش درا، بەشێک بچووک لە تواناییەکان بوو و ئەو بەشە لە جیهازاتەکەمان کە لە ئامادەباشیدایە، نمایش نەدرا.

فەرماندەی گشتی ئەرتەش زیادی کرد: ئەوەی کە ئەمڕۆ بینیتان، گۆشیەک لە هێزی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرگری لە ئامانجەکانی ئێران و گەل بوو. هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانمان لەگەڵ وەڵامی قایم و پەشیمانکەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە ئەگەر دوژمنان هەوڵێک بدەن بە جیهازاتی ڕووخێنەرتر وەڵام دەدەینەوە.

News ID 49846

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha