AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٦ ٠٩:٠٠

ئیرەوانی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش:

ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکات، وەڵامی ئێران توندتر دەبێت

ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکات، وەڵامی ئێران توندتر دەبێت

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی یەکشەممە لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل دووبارە هێرشی سەربازی بکات، وەڵامی ئێران بەدڵنیاییەوە قایمتر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆرتێش و خاتوو ونسا فریزر سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش، جەختی کرد: هیرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە پێ مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە وەڵام بە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بوو.

ناوبراو وتیشی: بەداخەوە ئەنجومەنی ئاسایش ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کەمتەرخەمی دەکات و ئیسرائیل ئیزن دەداتە خۆی هێڵە سوورەکان تێکبشکێنێت و بووەتە هۆی ئاڵۆز بوونی ناوچەکە و ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی خستووەتە مەترسییەوە.

هەروەها درێژەی دا: ئێران لە ئەگەری پێویستدا لە بەکارهێنانی مافی بنەڕەتی خۆی بۆ بەرگری ڕەوا گومان ناکات و دوودڵ نابیت و ئەگەر ئیسرائیل دووبارە هیرش بکات هەوا ئێرانیش بەدڵنیاییەوە بەهێزتر و قایمتر وەڵام دەداتەوە.

News ID 49812

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha