بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە لەناوبردنی ئامانجە سەربازییە گرنگەکانی سوپای تیرۆریستی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان، لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ جەختی کرد: هەر هەڕەشەیەک لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە هەر وڵاتێکەوە بێت، ڕووبەڕووی دەبینەوە.
لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە؛
لە پەیڕەوکردنی سیاسەتە ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
١- حکومەتی تیرۆریستی ئەمریکا ئاگادار دەکرێتەوە کە هەر جۆرە پشتیوانی و بەشدارییەک لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئێران، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و پەشێمانکەرەوەی لێدەکەوێتەوە.هەروەها ئەمریکا بەرپرسە له کردەوە خراپەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەگەر ئەم ڕژێمه منداڵکوژه له ناوچەکەدا کۆنتڕۆڵ نەکات، ده بێت دەرئەنجامەکانی قبووڵ بکات.
وێڕای جەختکردنەوە لەسەر سیاسەتی دراوسێیەتی باش لەگەڵ دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە، جەخت دەکەینەوە کە هەر هەڕەشەیەک لە لایەن حکوومەتی تیرۆریستی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی لە هەر وڵاتێکەوە، بکرێت لە ئەنجامدا وەڵامدانەوەی بەرامبەر و ڕێژەیی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەرچاوەی هەڕەشەکە دەبێت.
لە کۆتاییدا هاتووە: نەتەوەی قارەمانی ئێران دڵنیا دەکەینەوە کە سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی دیکەی وڵات تا دوایین چرکەی ژیانیان لە بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بەردەوامن و هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی خەڵک پووچەڵ دەکەنەوە.
Your Comment