AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٥ ٢٣:٤٢

بە درۆن و مووشەک

ئێران هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئیسڕائیل/ مووشەکەکان ئامانجەکانیان تێکشکاند

ئێران هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئیسڕائیل/ مووشەکەکان ئامانجەکانیان تێکشکاند

ئێران لە وڵام دانەوەی هێرشی تیرۆریستی ئیسڕائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، هێرشی کردە سەر ڕژێمی زایۆنی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا، ئێران بە دەیان درۆن هێرشی کردە سەر ئیسڕائیل.

میدیاکانی ئیسڕائیل بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هێرشانە ڕایانگەیاندووە کە لە چەند بەرەی ترەوە درۆن بەرەو نیشتمانە داگیرکراوەکان هاویشتراوە.

مووشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سپای پاسداران دژی ئامانجەکانی ناوچە داگیرکراوەکان دەستیپێکرد و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە نیوەی مووشەکەکانی ئێران ئامانجەکانیان لە ناوچە داگیرکراوەکان پێکاوە.

هێرشی زایۆنییەکان بۆ هۆمارکردنی خۆراک

سەرچاوە عێبری زمانەکان ڕایانگەیاند: هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی بە دەستپێکردنی هێرشی درۆنیی ئێران، خۆیان گەیاندۆتە فرۆشگەکان و پێداویستی هۆمار دەکەن.

بەیاننامەی سوپای پاسداران

تەقاندنی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ناو خاکە داگیرکراوەکان.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران بە تەقاندنی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەندێک ئامانجی لە ناو خاکە داگیرکراوەکاندا کردۆتە نیشانە.

هەڕەشەی ئێران لە ئۆردۆن

ئێران هەڕەشەی لە ئۆردۆن کرد: لە کاتی هێرشی سزادان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی و لە ئەگەری بەشداری ئۆردۆن لە هەر جۆرە کردەوەیەک ، ئەوا ئەوان دەبنە ئامانجی داهاتوو.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە پێش ئۆپەراسیۆنەکە هۆشداریی پێویست بە ئوردن و وڵاتانی ناوچەکەش دراوە.

سپای پاسداران : ئیسڕائیل بجووڵێت، هێرشی قورستر دەکەین

یەکێک لە فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنی سپای پاسداران دژی ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی سپای پاسداران، وەڵامی داهاتوومان توندتر دەبێت.

یەکێک لە فەرماندەکانی ئۆپراسیۆنەکانی سپای پاسداران دژی ڕژێمی زایۆنی لە گغتوگۆ لەگەڵ مێهر وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی سپای پاسداران، وەڵامی داهاتوومان توندوتیژتر دەبێت.

هۆشداریی ئێران بە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هۆشدارییان داوەتە واشنتۆن سەبارە بە خۆوەرنەدان لە شەڕی ئێران و ئیسڕائیل.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە یاداشتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هۆڵەندا و بەلجیکا و قوبرس جەختم لەوە کردەوە کە هۆشداریی پێویست بە ئەمریکا دراوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان نووسی: ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لە هاوتاکانم لە هۆڵەندا، بەلجیکا و قوبرسەوە پێگەیشت.

ناوبراو زیادی کرد: بیروڕایان سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییەی ڕژیمی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەکانی ڤیەننا باس کرا.

عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: هەڵوێستەکانی وڵاتەکەمان ڕوونکرانەوە. جەختم لەوە کردەوە کە هۆشداری پێویست بە ئەمریکا دراوە.

News ID 49801

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha