بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی له رۆژئاوای غه‌ززه كرده ئامانج، سێ له كوڕه‌كانی ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به ناوه‌كانی (حازم و ئه‌میر و محه‌مه‌د) و سێ له كوڕه‌زاكانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
سێ كوڕ و سێ نه‌وه‌ی، ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی رایده‌گه‌یه‌نێت، 60 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌م كوژراون و ئه‌م خوێنه ته‌نها خۆڕاگریمان له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانمان و پابه‌ندبونمان به خاكه‌كه‌مان زیاد ده‌كات.
ئیسماعیل هه‌نییه لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "سوپاسی خودا ده‌كه‌م بۆ ئه‌م شه‌ره‌فه‌ی كه ڕێزی ئێمه‌ی گرت به شه‌هیدبونی سێ كوڕ و چه‌ند نهوهیهكم، به‌و ئازار و خوێنه، ئێمه هیوا و داهاتو و ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ین".
وتیشی:" شه‌هیدبوونی كوڕه‌كانم خه‌ڵاتی كات و شه‌ره‌فی شوێنه‌كه و له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان مانه‌وه له كه‌رتی غه‌زه و كه‌رته‌كه‌یان جێنه‌هێشت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو خێزانه‌كانی غه‌ززه به خوێنی منداڵه‌كانیان باجێكی زۆریان داوه و منیش یه‌كێكم له‌وان، نزیكه‌ی 60 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌م شه‌هید بوون وه‌ك هه‌موو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نییه".
ئیسماعیل هه‌نیه ده‌شڵێت: "داگیركه‌ران باوه‌ڕیان وایه كه به ئامانجگرتنی كوڕ و نه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان بڕیاری گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێنێت، ئێمه به داگیركه‌ران ده‌ڵێین كه ئه‌م خوێنه ته‌نها خۆڕاگریمان له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانمان و پابه‌ندبوونمان به خاكه‌كه‌مان زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ی دوژمن له‌ده‌ستیداوه و شكستی تێیدا به‌ده‌ستهێناوه، به كوشتن و وێرانكاری و له‌ناوبردن، له دانوستانه‌كاندا به‌ده‌ستیان ناهێنێته‌وه.
Your Comment