ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژی دووشەممە 13 ی خاکولێوەی 1403، شەڕکەرە ئێف 35 ەکانی سەر بە هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل بە هاویشتنی شەش مووشەک بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقیان کردە ئامانج کە ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی لە مێدیاکانی جیهان هەبوو.
حسێن عەلی نوور مووسەوی وتەبێژی فەرمی نوجەبا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە و شەهید بوونی کۆمەڵێک لە ڕاوێژکاران و دیپلۆماتەکانی ئێران، لەسەر مافی ئێران بۆ وەڵامدانەوە بە ئەو جەنایەتە جەختی کرد.
هەر ئەو جۆرە کە دەزانن ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، بە ڕای ئێوە گرینگترین ئامانجی ئیسرائیل لە ئەو هەوڵە تیرۆریستییە چییە؟
سەرەتا لەلایەن بزووتنەوەی نوجەبای عێراقەوە، هێرشی تیرۆریستی ئیسرائیل بۆ سر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەم و ئەو هەوڵە بە پێشێل کرانی ئاشکرای یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین.
ئەو هەوڵە تیرۆریستییە لە درێژەی زنجیرە جەنایەتەکانی ئیسرائیلی ئەمریکی بە هێرش بۆ سەر سەروەریی سووریا و ئێران ئەنجام دراوە کە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی ناوچەکە.
ئیسرائیل بە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا، هەوڵ دەدات لە کێشە سیاسی، ئابووری و سەربازییەکان و شکست لە شەڕی غەززە، هەڵبێت.
بە ڕای ئێوە بۆ ڕێگری لە ئاوەها هەوڵگەلێک، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوەها دۆخێکدا جگە لە شوێنگیری کردنی یاسایی و نێودەوڵەتی چ هەوڵی ئەبێ ئەنجام بدات؟
بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێران مافی هەیە لە کات و شوێنێکی گونجاودا وەڵامی ئەو هەوڵە تیرۆریستیە بداتەوە و ئەوە مافی سروشتی ئێرانە کە وانەیەکی سەخت بداتە ئیسرائیل و پاڵپشتییەکانی لە بەرەی بەرخۆدان درێژەی هەبێت.
Your Comment