AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٧ ١٥:١٢

هاوکات لەگەڵ جەژنی لە دایکبوونی ئیمام حەسەن؛

گەورەترین کۆبوونەوەی قورئانی جیهانی ئیسلام لە تاران/ پشتیوانی لە غەززە دروشمی خەڵکی ئێران

گەورەترین کۆبوونەوەی قورئانی جیهانی ئیسلام لە تاران/ پشتیوانی لە غەززە دروشمی خەڵکی ئێران

هاوکات لەگەڵ جەژنی لە دایکبوونی ئیمام حەسەن موجتەبا د.خ. دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ڕۆژوووانی تاران بەشداریی ڕێوڕەسمێکی قورئانی دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ لەدایکبوونی ئیمام حەسەن موجتەبا (د.خ) خەڵکی تاران بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەیەکی قورئانی و دژە زایۆنیستن لە یاریگای ئازادی کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس تێدا جێی دەبێتەوە.

گەورەترین کۆبوونەوەی قورئانی جیهانی ئیسلام لە تاران/ پشتیوانی لە غەززە دروشمی خەڵکی ئێران

کۆبوونەوەی گەورەی قورئانی ئیمام حەسەن ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٥:٣٠ بۆ ١٨:٣٠ ی ئێوارە بە ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی بنەماڵەکان لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئازادی تاران، بەڕێوە دەچێت.

گەورەترین کۆبوونەوەی قورئانی جیهانی ئیسلام لە تاران/ پشتیوانی لە غەززە دروشمی خەڵکی ئێران

بەرنامەکانی وه ک قورئان خوێندن و سروود، دروشم دژی ڕژێمی زایۆنی و جەنایەتەکانی ئیسڕائیل لە غەززە، پێشکەشکردنی بەرنامەی خۆش و هەمە ڕەنگ دابنه بەشێک له بەرنامەکانی کۆڕی گەورەی قورئانی ئیمام حەسەن.

گەورەترین کۆبوونەوەی قورئانی جیهانی ئیسلام لە تاران/ پشتیوانی لە غەززە دروشمی خەڵکی ئێران

لە پەراوێزی ئەم بەرنامە سندووقی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی لێقۆماوی غەزرە دانراوە و ئەوانەی حەز بکەن یارمەتییەکانی تێدەخەن و دواتر دەنێردرێت بۆ منداڵانی غەززە.

گەورەترین کۆبوونەوەی قورئانی جیهانی ئیسلام لە تاران/ پشتیوانی لە غەززە دروشمی خەڵکی ئێران

بڵاو بوونەوەی وێنەی 600 شەهیدی غەززە

وێنەی 600 شەهیدی غەززە لەو زیاتر لە 30 هەزار شەهیدەی غەززە، بڵاو بووەتەوە کە میوانانی کۆبوونەوەی ئیمام حەسەنییەکان ئەو وێنەیان لەگەڵ بێت.

زیاتر لە 6 مانگ لە دەسپێکی جەنایەتی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تێدەپەڕێت کە بە هۆیەوە زیاتر لە 33 هەزار کەس شەهید بوون.

لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ لە یاریگەی 100 هەزار کەسی ئازادی کۆبوونەوەی گەورەی ئیمام حەسەنییەکان بەڕێوە دەچێت کە تێیدا زیاتر لە 100 هەزار کەس لە خەڵکی تاران تێێدا بەشداری دەکەن.

بەرپرسان لە ئادیایەکی نوێدا داوایان لە بەشداربووان کردووە کە هەر یەکەیان وێنەی یەکێک لە شەهیدانی غەززە لە سەر مۆبایلەکەیان دابنێن و نیشانی بدەن.

یاریگای ئازادی پڕە لە قەرەباڵغی و هاواری "مەرگ بۆ ئیسرائیل" وەک هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی غەززە دەنگ دەداتەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی کۆڕبەندی قورئانی ئیمام حەسن بە ئاڵای فەلەستین و سروود و درۆشم دان پشتیوانی بۆ خەڵکی غەززە هاتنە ناو یاریگای ئازادی.

وەک پێشتر ڕاگەیەندرا، یەکێک لە بەرنامەکانی کۆبوونەوەی قورئانی ئیمام حەسەن ڕاگەیاندنی پشتیوانییە بۆ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و بەتایبەتی غەززەی خۆڕاگر.

بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک کەس کە لە دەروازە جیاوازەکانەوە هاتنە ناو یاریگای ئازادی، جگە لە پشتیوانیکردنی بەرخۆدانی ئیسلامی بە هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین، لە ڕێگەی ئەو سندووقانەی کە لەسەر ڕێگای یاریگاکە دانراون، پارەی کاش دەبەخشن بە خەڵکی غەززە.

یەکێک لەو شتە جوانانەی کە لە کۆبوونەوەی قورئانەکەی ئیمام حەسندا دەبینرێت، دانانی ئاڵای فەلەستین و ئێرانە بەیەکەوە.

خەڵکی ئێران لە سەرەتای شەڕی غەززەوە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین ڕاوەستاون.

News ID 49569

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha