AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٩ ١٠:١٠

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:

تۆمەتەکان دژی ئێران سەبارەت بە دەریای سوور و یەمەن بێ بنەمایە

تۆمەتەکان دژی ئێران سەبارەت بە دەریای سوور و یەمەن بێ بنەمایە

ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، "تۆمەتی بێ بنەما"ی ئەمریکا و ئینگلیز  لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دۆخی دەریای سوور و یەمەنی ڕەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: ئەو تۆمەتانەی دژی ئێران لە یەمەن دەوترێت سەرلەبەری درۆیە.

ئیرەوانی ڕوونی کردەوە: لە کاتێکدا تاران بە توندی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانە ڕەت دەکاتەوە، بەڵام بە بیانوویەک دەزانێت کە واشنتۆن و لەندەن بۆ پێشخستنی ئەجێندای سیاسی کورتبینی خۆیان، هەروەها بۆ پاساودان و چەسپاندنی کردەوە نایاسایی و دەستدرێژییە سەربازییەکانیان بۆ سەر یەمەن.

News ID 49526

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha