AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٨ ١٢:٤٢

لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان؛

هۆشداریی ئێران سەبارەت بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیل

هۆشداریی ئێران سەبارەت بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیل

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئێران مافی ڕەوای خۆی دەزانێت بۆ وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هەڕەشە یان هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئاسایش و بەرژەوەندی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سوعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نیسبەت بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی سەربازی یان چالاکیی ڕووخێنەری ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هۆشداریی دەدات.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش و یامازاکی ڕایگەیاند ئیران بە مافی ڕەوا و زاتی خۆی دەزانیت بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەڵوێست گرتن هەمبەر هەر جۆرە هەڕەشە یان هەوڵێک لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئاسایش و بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران.

News ID 49399

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha