AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٤ ١٤:٤٧

زیاتر لە 200 نەخشەی قاڵی دەستچنی سنە چاپ کرا

زیاتر لە  200 نەخشەی قاڵی دەستچنی سنە چاپ کرا

جێگری پیشە بچووکەکانی شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان وتی: زیاتر لە 200 جۆری نەخشەی ناوچەیی و کۆنی قاڵی دەستچنی سنە کۆ کراوەتەوە و لە قاڵب کتێبێکدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەجەبی ڕایگەیاند: یەکێک لە بەرنامەکانی پڕۆژەی گەشەی پیشەی قاڵی دەستچن لە پارێزگا، کۆ کردنەوەی نەخشەی کۆن و ناوچەییەکانی قاڵی دەستچنە کە ئەو بابەتە گرینگە هاتووەتە دی.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە قاڵی یەک پۆی سنە سەرەتاکانی ئەمساڵ تۆماری جیهانی کرا، زیادی کرد: لە سەر داخوازی و پاڵپشتی شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی پارێزگا زیاتر لە 200 نەخشەی خۆجەیی و کۆنی قاڵی دەستچنی ناوچە سنە کۆ کراوەتەوە و لە دوو تۆی کەێبێکدا چاپ کراوە.

News ID 49348

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha