AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٥ ١٢:٥٤

ژمارەیەک ژن و منداڵی داعشی لە کوردستانی سووریاوە گەڕێندرانەوە قیرغیزستان

ژمارەیەک ژن و منداڵی داعشی لە کوردستانی سووریاوە گەڕێندرانەوە قیرغیزستان

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند: ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵى چەکدارانى داعش لە کەمپی هۆڵ ڕەوانەى قیرغیزستان کرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی چوار شەممەى ڕابردوو لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و شاندێکى کۆماری قیرغیزستان ڕێککەوتنێک ئیمزاکرا بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک لە ژن و منداڵی کەسوکاری چەتەکانى داعش، کە لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێ بوون.

ئەو ژن و منداڵانە، کە ژمارەیان ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵ بووە لە کەمپی ھۆڵی کوردستانی سووریاوە ڕادەستى دەوڵەتى قیرغیزستان کراونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا نزیکەی ٤٥٠٠ کەس لە کەسوکاری داعش لە کامپی ھۆڵ گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان.

News ID 49214

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha