AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١ ١٢:٤٢

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:

ئێران هیچ چەک و چۆڵێکی بۆ یەمەن نەناردووە

ئێران هیچ چەک و چۆڵێکی بۆ یەمەن نەناردووە

باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، پاگەندەی ئەمریکای سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ یەمەن ڕەتکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند کە نوێنەری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنە، بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و تۆمەتی بێ بنەما لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دۆخی یەمەن و دەریای ناوەڕاست، پۆدیۆمی ئەنجوومەنی ئاسایشی خراپ بەکارهێناوە.

ڕاشیگەیاند کە پاگەندەی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی چەک و چۆڵ بۆ یەمەن لە لایەن ئێران درۆیە.

News ID 49160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha