AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٩ ٠٩:١٦

دوایین هەواڵ لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دژی فەلەستین؛

هێرشی زەمینی، ئاسمانی و دەریایی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕەفەح

 هێرشی زەمینی، ئاسمانی و دەریایی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕەفەح

هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، بەلەمەکانی جەنگی ئەم ڕژێمەش بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان بە هێرش کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەلەمەکانی جەنگی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە تەقەیان لە فەلەستینییەکان کردووە و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هێرشی دڕندانە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفحی کردە ئامانج.

فەلەستین عەلیوم هەروەها ڕاپۆرتی دا کە تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی بە شێوەیەکی بەرفراوان ناوچەکانی ئەلبەتن ئەلسەمین و قیزان ئەلنەجار لە باشووری خان یونسیان کردۆتە ئامانج. سەرچاوە فەلەستینییەکان دوێنێ ڕایانگەیاند کە بە شەهیدبوونی ٦٦ فەلەستینی دیکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، ٢٨ هەزار و ٨٥٨ کەسی تێپەڕاند.

News ID 49128

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha