AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٥ ١٩:٣٢

لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا

لێدوانی نوێی مەسعود بارزانی لەسەر مانەوەی ئەمریکا لە عێراق

لێدوانی نوێی مەسعود بارزانی لەسەر مانەوەی ئەمریکا لە عێراق

مەسعود بارزانی لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا بە وەکالەت رایگەیاند: مانەوەی هێزی هاوپەیمانان پرسێکی نیشتمانییەوە و پەیوەست نییە بە یەک پێکهاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ دەیڤید برگەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت و شاندێكی یاوەری کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی جەختی لەوە كردەوە، پێویستە هەموو لایەك پابەندی ئەو دەستوورە بن كە گەلانی عێراق دەنگیان پێ داوە و قەوارەی هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانی بپارێزرێن.

مەسعود بارزانی وتیشی: بابەتی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەست نیە تەنیا بە پێكهاتەیەكی دیاریكراو و دەبێت ئەم بابەتە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە و لە ڕێگەی وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان بگەنە ڕێككەوتن و ئەنجام.

هێشتا هەڕەشەی تیرۆر و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی هەر بەرقەرارە
ئەوەشی ئاشکرا کرد، دەبێت هەمو پێكهاتەكانی عێراقیش ئەو ڕاستییە بزانن كە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی هەر بەرقەرارە، بۆیە پێویستە هەموو لایەك پشتیوانی پڕۆسەی دیالۆگ و ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراق و هاوپەیمانان بن و ئەم بابەتە ئەركی پەرلەمان نییە و لەپێناو بەرژەوەندییەكانی عێراق دەبێت دوور بێت لە موزایەدەی سیاسی و لێكەوتە و هاوكێشەكانی هەرێمایەتی و دەبێت بەرژەوەندی و سەقامگیری و ئاسایشی هەمو شوێن و پێكهاتەكانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

لە کۆتایشدا ئەوەی خستەڕوو هەموو لایەکیش باش دەزانن ئەگەر ئەمەریکا ڕژێمی پێشوی نەڕووخاندبا و یارمەتیی عێراقییەکانی لە پڕۆسەی ئازادیی عێراق نەدابا، ئەوانەی ئێستا لە عێراق دەستەڵاتدارن هەرگیز نەیاندەتوانی حوکمی عێراق بکەن.

News ID 49089

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha