AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٣ ١٠:١٩

بۆ یەکەم جار؛

سەلاحەدین ئاشتی “نزهه القلوب” ی وەرگێڕایەوە سەر زمانی کوردی

سەلاحەدین ئاشتی “نزهه القلوب” ی وەرگێڕایەوە سەر زمانی کوردی

بۆ یەکەم جار نزهه القلوبی حەمدوڵڵا مستەوفی لەلایەن وەرگێڕی مەهابدییەوە، سەلاحەدین ئاشتی وەگێڕدرایەوە سەر زمانی کوردی و لەگەڵ پێشەکیی نەجاتی عەبدوڵڵا لەلایەن بڵاوگەی جەمال عرفان لە سلێمانی بە بەڕێوەبەرایەتی تاها ڕەسول چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل شەمس لە ئەو بارەوە دەنووسێت: حەمدوڵڵای ،ستەوفی مێژوونووسی و جوگرافیزانی سەردەمی ئێڵخانییەکانە کە چەندین بەرهەمە هەیە لەوانە کتێبی جوگرافیایی نزهەتولقلووب کە لە ساڵی 740 ی مانگی بە زمانی فارسی نووسراوە.

ناوبرا زیادی دەکات کە ئێستا کاک سەلاحەدین ئاشتی ئەو کتێبەی بە زمانی کوردی وەرگێڕاوەتەوە.

شەمس درێژەی دەدات کە ناوەرۆکی کتێبی حەمدوڵڵای مستەوفی کە شرۆڤەی جوگرافیای ئێرانە، لە 20 بەشدا بە عێڕاقی عەرەبەوە دەست پێدەکات و بە گیلانەوە کۆتایی پێدێت کە کوردستان بابەتی بەشی دەی کتێبەکەیە.

News ID 49048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha