AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٥ ٢١:٠٤

گیانلەدەستدانی منداڵێک لە قوتابخانەیەکی سلێمانی

گیانلەدەستدانی منداڵێک لە قوتابخانەیەکی سلێمانی

بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی شاری سلێمانی رایگەیاند: خوێندکارێکی خوێندنگەیەکی سەرەتایی بەهۆی گازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا و چەند هاورێیەکیشی تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، بەهۆی گازی سۆپاوە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ناحیەی تانجەرۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەو خوێندکارەش، چوار هاوپۆلی کە لە هەمان پۆلدا بون توشی تەنگەنەفەسی بون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام دۆخی تەندروستی ئەوان جێگیرە.
ئەو خوێندکارەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 12 ساڵە و ناوی لەوەند کاروانە و خوێندکاری پۆلی شەشی سەرەتاییە.

News Code 48941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha