بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای وێنە هەڵبژاردەکانی کێبەرکێی وێنەگەریی "ئاندری ئێستێنین" وەک گرنگترین پلاتفۆڕمی ڕکابەریی ڕووسیا بۆ گەنجانی سەرتاسەری جیهان، ڕۆژی ڕابردوو (دووشەممە) بە هاوکاریی گرووپی میدیایی مێهر و بە وتاردانی محەمەدمەهدی ڕەحمەتی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی مێهر و ڕافائێل گێڤۆرکیان کارداری فیدراسیوونی ڕووسیا لە ئێران، لە هۆڵی حەوزەی هونەریی تاران کرایەوە.
لەم پیشانگایەدا کە بڕیارە بۆ ماوەی یەک حەوتە بەردەوام بێت، بەرهەمی 30 وێنەگەری جیهانی لە وڵاتەکانی بەنگڵادێش، بەریتانیا، ئیسپانیا، هیند، ئیتالیا، چین، میانمار، ڕووسیا، سووریا و ئەفریقای باشووڕ وەک هەڵبژاردە و براوەکانی دەیەمین خولی کێبەرکێی نێودەوڵەتیی وێنەگەریی "ئاندری ئێستێنین"(کە ناوەکەی لە وێنەگەرێکی ڕووسیی کوژراوە لە شەڕدا وەگرتووە) بە ئاوڕدانەوە لە ڕاستییە شاراوە و ئاشکراکانی جیهانی هاوچەرخ نمایش دراوە.
وێنە هەڵبژاردراوەکانی ئەم پیشانگایە کە لە نێوان دوو هەزار وێنە لە 36 وڵاتی جیهانیی بەشداربووی ئەو خولە لە ڕکابەریی وێنەگەریی "ئاندری ئێستێنین" وەک یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە هونەرییەکانی وڵاتی ڕووسیا، هەڵبژاردراون، لە دەلاقەیەکی ڕاشکاو و کاریگەرەوە دەڕواننە پرسە مرۆییەکان، کارەساتەکانی ژینگە، قەیرانە هاوچەرخەکان، جوانییەکانی هەسارەی زەوی، بەرخۆدان، هیوا و هاودڵیی خەڵکانی جۆراوجۆری جیهان.
Your Comment