AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٩ ٠٠:٢٧

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند

کاردانەوەی بایدن بە کوژرانی سەربازەکانی ئەمریکا لە سنووری ئوردن و سووریا

کاردانەوەی بایدن بە کوژرانی سەربازەکانی ئەمریکا لە سنووری ئوردن و سووریا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کوژرانی سەربازانی وڵاتەکەی لە ئوردن بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پشتڕاستکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی جەزیرە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی سەربازانی ئەمریکی لە ئوردن بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پشتڕاست کردەوە.

سەرۆکی ئەمریکا بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەک لەو بارەوە بخاتەڕوو، ئیدیعای کرد: ئەو هێرشەی بۆ سەر هێزەکانمان کە لە ئەنجامدا 3 سەرباز کوژران، لەلایەن گروپە پاڵپشتییەکانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە کە لە سوریا و عێراقدا چالاکی دەکەن!

بەیاننامەکەی بایدن لەو بارەوە بانگەشەی ئەوە دەکات: لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن لە نزیک سنووری سوریا، ٣ سەربازی ئەمریکی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. ئێمە لە کاتی گونجاو و بەو شێوەیەی کە هەڵیدەبژێرین، لێپرسینەوە لە هەموو ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەکەین. ئێمە زانیاری لەسەر ئەم هێرشە کۆدەکەینەوە و دەزانین ئەم هێرشە لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە ئەنجامدراوە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن!

News ID 48851

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha