AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٤ ٢٠:٢٣

گۆڤاری حکومی ڕووسیا؛

سیاسەتەکانی ئەمریکا هەمبەر کوردەکان ناکارامەیە

سیاسەتەکانی ئەمریکا هەمبەر کوردەکان ناکارامەیە

بە نووسراوی ڕووسیاسکایا گازتا سیاسەتەکانی ئەمریکا هەمبەری کوردی عێڕاق و سووریا تەنیا بووەتە هۆی ناسەقامگیری و ئاڵۆزی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ڕووسیاسکایا گازتا سەر بە حکومەتی ڕووسیا لە نوێترین ژمارەی خۆیدا لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئاماژەی داوەتە سەر کوردەکان لە سووریا و عێراق.

ئەو گۆڤارە حکومەتییە لە ڕووسیا پێی وایە پرسی کوردەکان لە ئەو ناوچە هیچ کات فەرامۆش نەکراوە و ئەمریکا لە ئەو بارەوە چالاک بووە.

ئەو گۆڤارە ڕووسییە پێی وایە پرسی کوردەکان لە عێڕاق و سووریا بە هەوڵەکانی ئەمریکا چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە بەڵام ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەو بارەوە نەهاتووەتە دی.

ڕووسیاسکایا پێی وایە ئەمریکا بەرنامەیەکی ئەرێنی و سازێنەر سەبارەت بە کوردەکان پەیڕەو نەکردووە و لە باشترین حاڵەتی هەڵوێستی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی پێکدادانی ناوچەیی.

News ID 48805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha