AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٣ ٢١:٣٨

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری شۆشمێ لەلایەن سنوورەوانی عێراقەوە

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری شۆشمێ لەلایەن سنوورەوانی عێراقەوە

کۆڵبەرێکی پاوەیی لە ناوچەی کلیبری شوشمێ بە گوللەی هێزەکانی سنوورەوانی عێراقناسراو بە حرس الحدود کوژرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەممە کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پاوە بە ناوی هۆشیار مەحموودی لە ناوچەی کلیبری شووشمێ لە نزیک خاکی عێراق لەلایەن سنوورەوانانی عێراقەوە ناسراو بە حرس الحدود بە گوللە کوژرا.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ڕزگار فەرەجی لە ئەو ڕووداوە دەکەن.

لە هەمان پێوەندیدا ئارش لەهۆنی نوێنەری هەورامان لە شوێنگیری جیدی ئەو ڕووداوە لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوە هەواڵی دا.

هێرش بۆ سەر ئەو کۆلبەرانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە فیلمێک لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە کە بێ ڕێزی و سووکایەتیی پاسەوانی سنووری عێراقی بەرامبەر ٨ کۆڵبەری ئێرانی نیشان دەدا، بەجۆرێک کە کۆڵبەرە ئێرانییەکان لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە دراون و قژیان تاشرا بوو.

News ID 48796

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha