AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٣ ١٧:٢٧

بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری

ژمارەیەک دڕۆنی شەڕکەر ڕادەستی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران کرا

ژمارەیەک دڕۆنی شەڕکەر ڕادەستی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران کرا

چەندین درۆنی ستراتێژی ڕادەستی هێزی جەنگاوەریی ئەرتەشی ئێران کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ستراتێژی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە هاوکاریی ئەرتەش بەرهەم هێنراون، بە ئامادەبوونی فەرماندەی ئەرتەش و وەزیری بەرگری لە چەند ناوچەیەکی وڵات ڕادەستی هێزی جەنگاوەریی ئەرتەش کرا.

لەم مەراسیمەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ستراتیژی فرە مەبەستی عەبابیل ٤ و عەبابیل ٥ بە توانای ئەنجامدانی ئەرکی جۆراوجۆری ڵەواڵگری و چاودێری و شەڕی ئەلیکترۆنی و کۆکردنەوەی زانیاری سیگناڵ و شەڕ، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراش و باوەر بە توانای ئەنجامدانی وێرانکەر، ئەرکی دوور مەودا و ورد هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەڕاڕ جێت بە توانای ئەنجامدانی ئەرکی جۆراوجۆری ئامانج، شەڕ و ڕێگری ئاسمانی ، ڕادەستی ڕێکخراوی شەڕی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.

News ID 48791

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha