AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٢ ٠٩:٥٠

لە یەکەم کاردانەوە بە بوردمانەکان؛

یەمەن: ئێستا بە هێزەوە وەڵامی ئەمریکا و بریتانیا دەدەینەوە

یەمەن: ئێستا بە هێزەوە وەڵامی ئەمریکا و بریتانیا دەدەینەوە

ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن لە یەکەم کاردانەوە بە بوردمانی ناوچەگەلێک لە وڵات لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکی و بریتانیاییەوە ڕایگەیاند: شەڕێکی گەورە بەڕێوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، عەلی ئەلقحوم، لە ئەندامانی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن لە یەکەم کاردانەوە بە بوردمانی ناوچەگەلێک لە وڵاتەکەی لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکا و بریتانیاوە ڕایگەیاند: شەڕێکی گەورە لە دەریای سوور و کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و بریتانیا و هەوڵی گەورەتر لە دژی دوژمنان بەڕێوەیە.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لە هاویشتنی چەند مووشەکێک بەرەو هەندێک ئامانج لەیەمەن باس دەکات.

پێنتاگۆن بە ڕاگەیاندنی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە ئەمریکا 10 شوێنی لە یەمەن کردووەتە ئامانج.

News ID 48649

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha