AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٨ ١١:٠٩

لە ڕاپرسییەکی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛

عەبدولمالک حەوسی وەک کەسایەتی کاریگەری ساڵی 2023 هەڵبژێردرا

عەبدولمالک حەوسی وەک کەسایەتی کاریگەری ساڵی 2023 هەڵبژێردرا

بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک کاریگەرترین کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٣ی هەڵبژارد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ساڵی ٢٠٢٣ پڕ بوو لە ڕووداوی زۆر گرینگ لە ناوچەکە و جیهاندا. لە ساڵی ڕابردوودا گروپ و کەسایەتی کاریگەر هەبوون کە توانیان ڕێڕەوی هەندێک پێشهات بگۆڕن

بۆیە بەشی زمانی عەرەبی مێهر، لە کۆتایی ئەمساڵدا ڕاپرسییەکی بۆ هەڵبژاردنی کاریگەرترین کەسی ساڵ ئەنجامدا.

بۆ ئەم مەبەستە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٠ کەسی کاریگەر لە ڕێگەی ڕاوێژ لەگەڵ هەڵکەوتەکانی بواری نێودەوڵەتی دیاری کران و دواجار لە ڕێگەی ڕاپرسی و دەنگی گشتی کاریگەرترین کەسی ساڵ هەڵبژێردرا.

عەبدولمەلک ئەلحوسی"، ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن، لە ڕاپرسیی ئاژانسی هەواڵی مێهر کە لە یەک کاتدا بە ٦ زمانی (فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، ئەستەنبوڵ تورکی، کوردی و ئوردوو) بەڕێوەچوو، وەک کاریگەرترین کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٣ هەڵبژێردرا.

بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە دەریای سوور و گەرووی باب ئەلمەندەب و داخستنی بەندەری ئیلات لە ئیسرائیل یەکێک لە گرینگترین کارەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵا بە سەرۆکایەتی عەبدولمالک ئەلحوسی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووە.

News ID 48610

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha