بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار، ئهندامی پێشوی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندی یهكێتی (ئێستا ئهنجومهنهكه نهماوه) راگهیاند: "کەموکوڕی لە دۆخەکەدا هەیە، لە ڕێککەوتنامەی سیڤەرەوە تا ئێستا یەکەمجارە دەنگی عەرەب زیاتربێت لە کورد، لە 102ی ساڵی رابردوهوە تا ئێستا بەپێی هەموو ڕاپرسییەکان کورد زیاتربووە لە عەرەب و تورکمان، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە وایلێهات.
وتیشی: لەم هەڵبژاردنەدا، كورد بە سێ لیستی نزیكەی 31 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە؛ زیاتر لە 24 هەزار بۆ یەكێتی و نزیكەی حەوت هەزار بۆ پارتی بوە، بەپێی ئەم ژمارانە بێت ئەم دوو حزبە لە ریزبەندی هێزی حەوتەم و نۆیەمدان.
مەلا بەختیار وتی: كورد لە هەڵبژاردنی 2013ی ئەنجومەنی پێشوی پارێزگای دیالە، بە هاوپەیمانی برایەتی و پێكەوەژیان، سێ كورسی هەبو لە كۆی 29 كورسی، لە کورسییەکان یەكێكیان پارتی و دوانیان یەكێتیی بون و بە هەردوکیان رێژەی سەدا 11ـی كورسییەكانیان پێکدەهێنا و هێزی سێیەم بون.
وێڕای ئەنجامی هەوڵەکانی، بەڵام مەلا بەختیار لە پەرتەوازەیی نێوان حزبە کوردییەکان نیگەرانە و دەڵیت، "ئەنجامی پەرتەوازیەکەیان بوەهۆی ئەوەی باجەکەی بەقورسی بدەن لەم هەرڵبژاردنەدا"، ئەمە وێڕای ئاماژە کردن بەبێ پلانی حکومەت بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان و "غەدر" لە خەڵکی خانەقین لەو داهاتەکەی هەیەت.
مەلا بەختیار وتی: "لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی سیاسی و ئابوری بوە، دەسەڵات و حکومەت چەند ساڵێکە لە کوردستاندا نە پلانی هەبووە نە توانیوێتی وەک پێویست خزمەتی خەڵکی ئەو ناوچانە بکات، خزمەتگوزاری نییە لە ناوچانە. سێ کۆلێژ لە خانەقین هەیە ئەوە چەند ساڵێکە دەرچوەکانیان لە هەرێم دانامەزرێن پێیان دەڵین ئێوە خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکانن، لە کاتێکدا کۆلێژەکان خۆمان دروستمان کردون لەو کۆلێژانە تەخەروج دەکەن کە خۆمان دروستمان کردون، لە وەزارەتەکانی هەرێم داوای دامەزراندن دەکەن پێیان دەڵێن پەیوەندیتان بە هەرێمەوە نییە، ئەوە خۆی و کەس و کاری چۆن دەنگ بە کورد دەدەن.
مەلا بەختیار ئاماژەیدا بە "هەڵە ستراتیژیەکەی کورد" لەو ناوچانە و وتی، "سایکۆلۆژیەتی کورد یەکگرتنە، لەوەتەی کورد هەیە لە مەلۆتکەوە منداڵ بەخێو دەکات دەڵێت کورد دەبێت یەکگرتوو بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بە درێژایی مێژوو سەرکردەکانی کورد یەکگرتوو نەبوون و لەم هەڵبژاردنەش باجەکەیاندا، یەکگرتوو بونایە تەوژمێکی گەورەیان دەدا بە هەڵبژاردنەکە بەرای من هەم لە کەرکوک و هەم خانەقین و مەخمور و شەنگالیش دەنگی زیاتر بۆ کورد دەهات.
Your Comment