بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هەوڵی دادگای سوید لە دژی حەمید نووری ،یوران بیالرستد کارداری باڵوێزخانەی سوید لە تاران لەلایەن بەرپرسی گشتی ڕۆژاوای ئەورووپاوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ناڕەزایەتی ئێران بە ناوبراو ڕاگەیێندرا.
لە ئەو بانگهێشت کردنەدا، بەرپرسی گشتی ڕۆژاوای ئەورووپا وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئەو هەوڵە دژی هاووڵاتییەکی ئێرانی، ڕایگەیاند: جێگای داخە کە پاگەندە بێ بنەماکانی گرووپێکی دژە مرۆڤی کە خۆی دەیان جەنایەتی ئەنجام داوە، لە دادگایەکدا بووەتە پێوەر و بووەتە ڕێگایەک بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجی سیای لایەنی دیکە و دادگای سویدیش هە ربە پێ ئەوانە سزایەکی قورسی بە سەر هاووڵاتیەکی ئێرانیدا سەپاندووە.
ناوبراو درێژەی دا: هەر ئەو سزایە، جارێکی دیکە دووفاقەیی بوونی هەڵسوکەوتی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ دەسەلمێنێت.
کارداری کاتیی باڵوێزی سوید وتی: لە زووترین کاتدا، ئەو قسانە بە پێتەختی وڵاتەکەی ڕادەگەیێنێت.
Your Comment