ئاژانسی هەواڵی مێهر،گرووپی نێودەوڵەتی: هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ئەنجام داوە . ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا جەختی کرد: ئەنجامی ئەو شەڕە سەرکەوتن بۆ بەرخۆدان و گەلی شۆڕشگێڕ و قارەمانی فەلەستین و شکستی دووبارە بۆ ئیسرائیل دەبێت کە ئامانجەکانی خۆی بۆ ئەو شەڕە بەرز دیاری کردبوو، ئامامجگەلێک وەکوو لەناوبردنی حەماس یان ئازادی بێ خاڵی دیلە زایۆنییەکان.
ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ لەگەڵ دوژمن جەختی کرد کە ئەو ئەگەرە هەر هەیە بەڵام ئێمە ناتوانین کاتێکی دیاری کراو یان دۆخێکی تایبەت و ئەو هەلەی کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕەوتی پێکدادانەکان دیاری بکەین، ئەو بابەتە پێوەندی بە گۆڕانکاری مەیدانی و لێکدانەوەی ڕێبەرانی بەرخۆدان لە ئاستی ناوچەیی ، بەڵام ئەگەری پەرەسەندنی پێکدادانەکان هەیە.
ناوبراو وتیشی: بەڵگەکان نیشانی دەدات کە ئیسرائیل تووشی کێشە هاتووە و خەساری زۆری بەرکەوتووە بەڵام بەرخۆدان دوای ٧٠ ڕۆژ هێشتا لە ئەوپەڕی ئامادەیی و هێزدایە.
Your Comment