AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٤ ١٠:٠٦

ناوەندی کارتر هۆشدایی دا؛

مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕێکی گشت گیر لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا هەیە

مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕێکی گشت گیر لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا هەیە

بە گوێرەی لێکدانەوەی ناوەندی کارتر، ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان و هۆزە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوو، بەستێنی بوون بە شەڕێکی جیدی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی کارتر لە لێکدانەوەکەی خۆیدا ، دۆخی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، درێژەی بەرەوڕوو بوونەوە و پێکدادانی نیوان هێزە کوردییەکان و هۆزە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزووی مەترسیدار وەسف کردووە.

ئەو ناوەندە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە سێپتەمبەری ڕابردووەوە تا ئێستا 36 هیرشی جیدی کراوەتە سەر هێزەکانی هەسەدە، نیسبەت بە لێکەوتەکانی ئەو شەڕە هۆشداریی داوە.

ئەو ناوەندە سەرەنج نەدانی هێزەکانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر بە داواکارییەکانی عەرەبەکانی هۆکاری سەرەکی ئەو ئاڵۆزیانە وەسف کردووە.

ناوەندی کارتر وتوویە کە لە ئێستادا هێزە کوردییەکان نزیک بە 23لەسەدی خاکی ئەو وڵاتەیان لە کۆنترۆڵ دایە.

News ID 48353

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha